د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی کۆماری عێراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "بە داخ و پەژارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەم بە پێکهاتە جیا جیاکانیەوە بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیموکراسی و نیشتمان پەروەر، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەکان دەنگی زوڵالی نوێگەریی و قەسیدەی میللی عێراقی دادەنرێت لە ساڵانی شەستەوە تا ئێستا".
سەرۆک کۆمار هەروەها نوسیوویەتی، "گەلان بە ئەدەب و داهێنەرەکانیاندا ناوبانگیان دەبێت، بۆیە کۆچکردووش ئەو دەنگە بوو کە گوزارشتی لە ئازار و خواستەکانی گەل دەکرد، بە ماڵئاویکردنی عێراق هێمایەکی شیعر و تێکۆشەرێکی نیشتمان پەوەری بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دەست دەدات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق
بە داخ و پەژارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەم بە پێکهاتە جیا جیاکانیەوە بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیموکراسی و نیشتمان پەروەر، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەکان دەنگی زوڵالی نوێگەریی و قەسیدەی میللی عێراقی دادەنرێت لە ساڵانی شەستەوە تا ئێستا.
گەلان بە ئەدەب و داهێنەرەکانیاندا ناوبانگیان دەبێت، بۆیە کۆچکردووش ئەو دەنگە بوو کە گوزارشتی لە ئازار و خواستەکانی گەل دەکرد، بە ماڵئاویکردنی عێراق هێمایەکی شیعر و تێکۆشەرێکی نیشتمان پەوەری بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دەست دەدات.
پرسە و سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەکەی و بۆ ئەو گەلەی کە دەیان ساڵە شیعرەکانی وێردی سەر زمانیانە، سەبووری بۆ خانەوادەی کۆچکردوو و دۆستانی، سۆز و بەزەیی یەزدان بۆ گیانی پاکی.